اهل کردستانم / شعری از/ خالد بایزیدی ـ دلیر

اگر سهراب سپهری اهل کاشان بود و مخمل آبی شعرش را در آرامش طبیعت کاشان یافت. خالد بایزیدی-دلیر. در شعر اهل کردستانم از سرزمینی خبر می‌دهد که در آن…، حنجره شاعران بریده است. دکتر حمیدرضا رحیمی

اهل کردستانم
آن‌جاکه مادران
هنوز سیاه پوشند
و افسانه های ازادگی مردانشان را
برای کودکان خودتفسیرمی کنند
و کودکان از چوبه ی دارپدرانشان
اسلحه می سازند
و بابغض هایشان جهان رابه یاری فرامی خوانند.
از برای انتقام…

اهل کردستانم
آن‌جا که زندان ها
انباشته ازشقایقند…
جایی که روزی هزاران الاله و نسترن
بر چوبه های دارسبزند و استوارند
و فصل بهار را هجی می‌کنند…
و دراوج جان سپردن
چنان تندر می‌غرند
و زیستن را می‌آزمایند…
سرزمینی که هرستاره
حکایت شهیدی را
در خود نهفته دارد…
ستاره هایی که شبها
با روشنایی خودفرزندان شهیدرا
از دلهره می‌رهانند

اهل کردستانم
جایی که از دریاچه‌اش خون می‌جوشد
دریاچه ای که شهیدان را با پرواز بلورین‌شان
با خودفرامی خواند
و نیلوفران سربرمی‌آورند
تاسرودصلح ورهایی را
برای ماهیان سرزمینم بخوانند…

اهل کردستانم
آن‌جا که مردی از رادمردان قرن بر پا خواست
و تابش نور خورشید را برای گل ها تفسیر کرد
تا گل‌هامشتاقانه به خورشید پیوستند…
انجاکه مادران غبارائینه هارا
باموج اشک هایشان می شویند…
وکودکان
هرشب نوازش دست های گرم پدرشان را
تنهادرخواب می بینند…
وچیدن شکوفه‌های گیلاس را…
آه…شب های این سرزمین
درتب سوزان کودکان
جان می‌سپارد…
سرزمینی که هرروز
شهیدی در راه است
تامرزهای کردستان را
بردنیاهجی کندوپرچم این سرزمین را با خون سرخ خود
به سفیدوسبز درآمیزد

اهل کردستانم
انجاکه گلهابدون هیچ پفسیری ازبهار
و در آستانه‌ی شکوفایی پرپر می‌شوند
وبه خزان بی هنگام می‌پیوندند
بلبل های دیارمن
به جای نغمه شادی
مرثیه های بهار را می‌سرایند
و کبوترهای دربند
بی بهارمی میرند…
آن‌جا که شمع‌ها ایستاده می‌میرند
وپروانه‌ها می‌مویند
و خفاشان
به دورازروشنایی می‌بالند
سرزمین پیشمرگان قله‌های فتح و پیروزی…
….
اهل کردستانم
آن‌جا که حنجره‌ی شاعران بریده‌ست
… شعر و ترانه خون آلوده ست
ودرخت ازادی دررویش…
مردان انقلابی
و درخت‌هاوجنگل‌ها
اسیربادهای مهاجم
وکوه بیستون…سربلندترازهمیشه
لرزه براندام دشمن افکنده ست…
در سرزمین من
از سنگ های کوهستان
الاله میروید
و ازهرالاله ای شاعری زاده میشود
و چوبه‌ی داری نیزسربرمی‌آورد
سرزمین من
آن‌جاکه هر شب ستاره‌ای
آبستن می‌شود
تاافسانه های مهر و دوستی را
به کودکان یتیم زمزمه کندو…
شاعران میهنم
واژه‌هاشان رادرجوی خون می‌شویند
تا شعری بسرایند
از برای کردستان من
ژرف ترازخواب
زلال ترازاب

اهل کردستانم
جایی که تازه دامادان
بستر حجله را
با گلوله‌ای سربی مهمان می‌کنند
و عروس شب را
بالب خونین می‌بوسند
آن‌جا که پیغمبران دروغین
هر روزا یه دروغ برمردم می‌خوانند
و با سحروجادو
سیاهی را می‌سرایند
کشاورزان سرزمینم
به جای گندم
توپ وخمپاره می‌کارند
و به جای خوشه‌های گندم
جمجمه های دشمنان رادرومی کنند
کشاورزان که پیغمبران دروغین را هر روز و شب
نفرین می‌کنند
گل‌های سرزمین من
دراتش می‌سوزند
اسمان می‌گرید
بهار می‌موید
و کودکان شهید
دریچه‌های قلب‌شان را به روی بهار می‌گشایند تا بگویند..
-تا شقایق هست
زندگی بایدکرد-
کردستان من
به دورلاشه‌ی گندیده‌ی دشمنان
درپای بازی است

اهل کردستانم
آن‌جاکه ازادی خواهان
بر چوبه‌های دار زاده می‌شوند
و مقاوم واستوار
همانند شاهین
به شکوفه های سرخ ستارگان می‌پیوندند

 

شیعر:خالیدبایه زیدی(دلیر)ونکوور-کانادا
وه رگیر:ئه حمه د شیربه گی

خه‌ڵكی كوردستانم
ئه‌وشوێنه‌ی دایكانمان هێشتا ره‌شیان پۆشیوه‌ و
ئه‌فسانه‌ی جوامێری مێڕه‌كانیان
بۆ منالانیان شی ده‌كه‌نه‌وه‌و
مناڵانیش له‌ داری سێداره‌ی باوكانیان
تفه‌نگ چێ ده‌كه‌نو
به‌ هه‌نیسكه‌كانیان جیهان به‌ هاناوه‌ ده‌خوازن
بۆ تۆڵه‌ ئه‌ستاندنه‌وه‌…
….
خه‌ڵكی كوردستانم
ئه‌وشوێنه‌ی كه‌ زیندانه‌كان ئاخندراوه‌ له‌گوڵه‌ قاشقاشه‌ …
شوێنێ كه‌ هه‌زاران هه‌ڵاله‌ و شیلان به‌سه‌ر سێداره‌وه‌ سه‌وزو به‌ پێوه‌ن و
وه‌رزی به‌هار ده‌ڵێنه‌وه‌ و
له‌ لووتكه‌ی سه‌ره‌مه‌رگ دا
وه‌ك گه‌رده‌ڵوول گڤه‌یان دێ و
ژیان تاقی ده‌كه‌نه‌وه‌…
نیشتمانێك كه‌ هه‌ر ئه‌ستێره‌یه‌كی
چیرۆكی شه‌هیدێكی
له‌ خۆی دا حه‌شارداوه‌ …
ئه‌م ئه‌ستێرانه‌ به‌ ورشه‌یان
دڵه‌ڕاوكه‌ی مناڵانی شه‌هید ده‌ڕه‌وێننه‌وه‌…
….
خه‌ڵكی كوردستانم
ئه‌وشوێنه‌ی كه‌ له‌ ئه‌ستێركه‌كانی خوێن هه‌ڵده‌قوڵێ
ئه‌و ئه‌ستێركانه‌ی جاڕی شه‌هیده‌كان ده‌ده‌ن
بۆ هه‌ڵفڕینێكی بلورین
نیلوفه‌ره‌كان ده‌پشكوێن
هه‌تا سروودی ئاشتی و رزگاریی
بۆ ماسیه‌كانی ولاته‌كه‌م بڵێنه‌وه‌…

خه‌ڵكی كوردستانم
ئه‌وشوێنه‌ی كه‌ كه‌ڵه‌مێرێك له‌ جوامێرانی سه‌ده‌ ڕابوو
گزنگی خۆری بۆ گوڵه‌كان شی كرده‌وه‌
هه‌تا به‌ شه‌وقه‌وه‌ په‌یوه‌ستی خۆربن
ئه‌وشوێنه‌ی كه‌ دایكان تۆزی ئاوێنه‌كان
به‌ شه‌پۆلی فرمێسكه‌كانیان ده‌شوێنه‌وه‌
مناڵان
هه‌مووشه‌وێ خه‌ون
به‌ لاواندنه‌وه‌ی ده‌ستی گه‌رمی باوكانیان و
چنینه‌وه‌ی شكۆفه‌كانی گێلاسه‌وه‌ ده‌بینن
ئاه‌…. شه‌وه‌كانی ئه‌م نیشتمانه‌
له‌ ته‌بی گه‌رمی مناڵاندا گیان ده‌سپێرێ
نیشتمانێك كه‌ هه‌مووڕۆژێ شه‌هیدێكی له‌ كاروان دایه‌
هه‌تا سنووره‌كانی كوردستان به‌ دونیا بڵێته‌وه‌ و
ئالای ئه‌م هه‌رێمه‌ به‌ خوێنی سوور
ئاوێته‌ی ره‌نگه‌كانی كه‌سك و سپی بكاته‌وه‌…
….
خه‌ڵكی كوردستانم
ئه‌وشوێنه‌ی كه‌ گوڵ به‌ بێ هیچ شرۆڤه‌یه‌ك له‌ به‌هار و
پێش ئه‌وه‌ی بپشكوێ په‌ر په‌ر ده‌بێ و
خه‌زانێكی بێ وه‌رز ڕایده‌ماڵێ
بولبوله‌كانی وڵاتی من
له‌جێی چریكه‌ی شادی
له‌ پرسه‌ی به‌هاردان و
كۆتره‌ دیله‌كان
بێ هاتنی به‌هار ده‌مرن
ئه‌مشوێنه‌ی كه‌ مۆمه‌كان به‌ پێوه‌ گیان ده‌سپێڕن و
په‌پووله‌كان نووزه‌یانه‌ و
شه‌مشه‌مه‌كان
به‌ دوور له‌چاوی رووناكی شای لۆغانیانه‌
وڵاتی پێشمه‌رگه‌ی قه‌لای به‌رخۆدان وسه‌ركه‌وتن…
….
خه‌ڵكی كوردستانم
ئه‌وشوێنه‌ی گه‌رووی هۆزانڤانان ده‌بڕن
شێعر وگۆرانی شه‌ڵالی خوێنه‌
داری ئازادیی ده‌روێ
مێڕانی شۆڕشگێڕ و دارستان ولێڕه‌وار
بارمته‌ی زریانی شاڵاوبه‌رن و
چیای بێستوونیش سه‌ر فرازتر له‌ هه‌میشه‌
له‌رزه‌ی خستۆته‌ جه‌سته‌ی داگیركه‌ر
له‌ نیشتمانی من
له‌ ره‌وه‌زه‌كانی كوێستان هه‌ڵاله‌ ده‌ڕوێ و
له‌ هه‌ر هه‌لاله‌یه‌ك شاعیرێك له‌ دایك ده‌بێ و
سێداره‌یه‌ك قوت ده‌بێته‌وه‌
وڵاتی من ئه‌وشوێنه‌ی كه‌ هه‌مووشه‌وێ ئه‌ستێره‌یه‌ك دووگیان ده‌بێ
هه‌تا ئه‌فسانه‌كانی مێهرو خۆشه‌ویستیی
بۆ مناڵه‌هه‌تیوه‌كان بڵێته‌وه‌
هۆزانڤانانی نیشتمانم
وشه‌كانیان له‌ جۆگه‌ی خوێن دا ده‌شوێنه‌وه‌
هه‌تا شێعرێك بنووسنه‌وه‌ بۆ كوردستانی من
قووڵترله‌ خه‌و روونتر له‌ ئاو

خه‌ڵكی كوردستانم
ئه‌وشوێنه‌ی كه‌ تازه‌ زاواكان له‌شه‌وی بووكێنی دا
گولـله‌ میوانیانه‌ و
بووكی شه‌و به‌ لێوی خوێناوی راده‌مووسن
ئه‌وشوێنه‌ی كه‌ پێغه‌مبه‌ره‌ درۆیینه‌كان
هه‌مووڕۆژێ درۆیه‌ك به‌ خه‌ڵك ده‌ڵێن و
به‌ سێحرو جادوو تاریكی ده‌ڵێنه‌وه‌
وه‌رزێره‌كانی نیشتمانم
له‌ جێگای گه‌نم تۆپ وخۆمپاره‌ ده‌چێنن و
له‌ شوێن گوڵه‌ گه‌نم ،كاژه‌ڵه‌ی سه‌ری ده‌ژمن ده‌دروونه‌وه‌
وه‌رزێره‌كانی كه‌ شه‌ورووز نه‌فرت ده‌نێرن بۆ پێغه‌مبه‌ره‌ درۆیینه‌كان
گولاله‌كانی ولاتی من له‌ ئاگر دا ده‌سووتێن
ئاسمان هه‌نیسكی گریانێتی
به‌هار ده‌ناڵێنێ و
مناڵانی شه‌هید ده‌ربیجه‌ی دڵه‌كانیان
به‌رووی به‌هار دا ده‌كه‌نه‌وه‌ هه‌تا بڵێن:
تا گوله‌ شلێڕه‌ هه‌یه‌
ده‌بێ بژین
كوردستانی من
جه‌نده‌كی بۆگه‌نیوی دوژمن یاری به‌ر پێیانه‌
….
خه‌ڵكی كوردستانم
ئه‌م شوێنه‌ی كه‌ ئازایخوازان
به‌ سێداره‌كانه‌وه‌ له‌ دایك ده‌بن وخۆڕاگرو ڕاوه‌ستاو
وه‌ك شه‌هێن
په‌یوه‌ستی شكۆفه‌ی سووری ئه‌ستێره‌كان ده‌بن…


خالید بایزیدی…دلێر

https://www.youtube.com/watch?v=cxN1kMQV49s

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *